لە هەر پێنج خولەك شارۆمەندێك لە ئێران بێكار دەبێت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، عەلی رەبیعی وەزیری تەعاوەن و خۆشبژیوی كۆمەڵایەتی، دوێنێ هەینی رێكەوتی 30ی گەلاوێژ، رایگەیاندووە: لە ماوەی هەر 5 خۆلەكێكدا شارۆمەندێكی دیكە لە ئێران بە رێژەی بێكارانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت و لە ماوەی هەر ساڵێكدا پێویستە لە ئێران 800 هەزار پیشە بە مەبەستی كار كردنی شارۆمەندان ئامادە بكرێن كە ئەو … More لە هەر پێنج خولەك شارۆمەندێك لە ئێران بێكار دەبێت

گیان لە دەستدانی كرێكارێكی كورد لە سنە

 ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێك هێنانی دامەزراوە كرێكاریەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی 23ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی كرێكاریكی كورد بە ناوی كاوە مەلەكی تەمەن 24 ساڵ كە جوشكار بووە لە كاتی كاركردن لە كارگای پترۆشمی سنە تووشی رووداوی كار هاتووە و گیانی لە دەست داوە.  ئەو كرێكارە كوردە بە بڕیاری خاوەنكارەكەی بە مەبەستی … More گیان لە دەستدانی كرێكارێكی كورد لە سنە

گیان لە دەست دانی دوو كرێكاری كورد لە دێولان

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، 3 كرێكاری كورد لە گوندەكانی سلسلەو لالەیی لە 20 كیلومێتری شاری بۆلبۆلان و لە 40 كیلومێتری شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنە دەكەوتنە نێو چای ئاوەوەو 2 كەس لەو كرێكارە كوردانە گیانیان لە دەست ئەدەن. مۆرتزا سەنەندجی، بەرپرسی رێكخراوی ئاگركۆژێنەوەو خزمەتگۆزاری شارەوانی سنە، لەم بارەوە رایگەیاندووە: لەو 3 كرێكارە كوردە … More گیان لە دەست دانی دوو كرێكاری كورد لە دێولان

نەدانی حەقدەستی جوتیارانی كورد لە لایەن وەزارەتی كشت و كاڵ و پیشەسازییەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، محەمەد ئیبرایم مۆحێبی، نوێنەری شاری سونقۆڕو كولیایی  سەر بە پارێزگای كرماشان، ورێڕای رەخنە گرتن لە وەزیرانی كشت و كاڵ و پیشەسازی و كانزاو بازەراگانی كۆماری ئیسلامی، رایگەیاندووە: جوتیارانی ئەو شارە ماوەی 35 رۆژە پوڵی فرۆشتنی گەنمەكانیان لە لایەن وەزارەتی كشت و كاڵ و پیشەسازی و كانزاو بازەراگانی كۆماری ئیسلامییەوە بە … More نەدانی حەقدەستی جوتیارانی كورد لە لایەن وەزارەتی كشت و كاڵ و پیشەسازییەوە

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكارن لە كرماشان

 ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، رۆژی دوشەممە رێكەوتی 26ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، ژمارەیەك لە كرێكارانی شارەوانی شاری كرماشان لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەكانیان كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوە بردووە.  بە وتەی كرێكارنی ناڕازی، خاوەنكاری ئەو ئیدارەیە پێشووتر بڕیاری ئەوەی دابوو كە تا رێكەوتی 15ی گەلاوێژ حەقدەستە وەدواكەوتوەكانیان بدات بەڵام بڕیارەكەی جێ بە جێ نەكردوە.  شایانی باسە كە … More كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكارن لە كرماشان

دەستبەسەركردن و گواستنەوەی دوو چالاكی كرێكاری كورد بۆ زیندانی سنە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی كومیتەی هاوئاهەنگی، ئارام و فواد زەندی دوو چالاكی كرێكاری 25ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی رژیمەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ دەستبەسەر بە دانانی بارمەتەی 100 ملیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كران. ئەو دوو چالاكە كرێكاریە ئێستا بۆ تێپەڕاندنی 4 مانگ زیندان گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە. … More دەستبەسەركردن و گواستنەوەی دوو چالاكی كرێكاری كورد بۆ زیندانی سنە

گیان لەدەستدانی دوو كرێكاری كورد بە هۆی بەرق گرتوویی

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاو كراوەكان، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 25ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، دوو كرێكاری كوردی خەڵكی شاری سنە كاتێك لە بینایەكی نێوە كار لە گەڕەكی “تەكیە و چەمەن” سەرقاڵی كاركردن دەبن، لە كاتی كاركردن برق دەیانگرێت و گیانیان لە دەست دەدەن. جێگای ئاماژەیە، چەند رۆژ لەمەو پێش كرێكارێكی دیكە كە تەمەنی 27 ساڵ … More گیان لەدەستدانی دوو كرێكاری كورد بە هۆی بەرق گرتوویی

گیان لەدەست‌دانی كرێكارێكی كورد بەهۆی گازگرتوویی

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی 24ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، كاوە مەلەكی لاوێكی تەمەن 27ساڵە خەڵكی شاری سنە لە كاتی كاركردن لە پترۆشیمی پارێزگای سنە بە هۆی گاز گرتوویی و كۆوەو بوونەوەی گاز لە نێو لوولەكان بووتە هۆی ژەهراویی بوونی و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە . جێگای ئاماژەیە: نەبوونی كەرەستە … More گیان لەدەست‌دانی كرێكارێكی كورد بەهۆی گازگرتوویی

دەركردنی 50 كرێكاری كۆمپانیایەک لە سنە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

 ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، دوێنی شەممە رێكەوتی 17ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، زیاتر لە 50 كرێكاری كارخانەی پانتە ئاویەری شاری سنە لە سەر كارەكانیان دەركران. شایانی باسە پاش دەركرانی كرێكاران لە سەر كارەكانیان، كرێكاران لە ناڕەزایەتی بە وڵام نەدانەوەی خاوەنكار و بە هۆی نادیار بوونی هۆكاری دەركردنەكانیان دەستیان دایە … More دەركردنی 50 كرێكاری كۆمپانیایەک لە سنە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

بانگهێشتی دوو چالاكی كرێكاری كورد بۆ دادگای شاری سنە

 ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 17ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی مەحموود ساڵحی چالاكی كرێكاری و یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سنەو بە تۆمەتی هاوكاری كردن لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان و پروپاگەندە دژی نیزام بانگهێشت كراون.  هەر بە پێی … More بانگهێشتی دوو چالاكی كرێكاری كورد بۆ دادگای شاری سنە