بەڕێوەچوونی ساڵیادی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ساڵوەگەڕی کوژرانی ژینا ئەمینی لە دانمارک

لە ساڵیادی شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی ئاکسیۆنێک لە شاری کۆپنهاگی دانمارک بەڕێوە چوو+ وێنە

لە ساڵیادی گیانبەختکردنی #ژینا_ئەمینی ئاکسیۆنێک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لقی دانمارک (Amnesty International Denmark) و بەشداریی دە حیزب و رێکخراو بەڕێوەچوو کە بریتی بوون لە:

١-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢- بسوی آزادی

٣- جنبش شورایی

٤-بلوچستانءِ اُستمانءِ گل

٥- حیزبی دیموکراتی کوردستان

٦-کانون اندیشە

٧-اتحاد برای ایران

٨-صدای ایران

٩-کانون ایرانیان آزادیخواە- ادنسە

١٠-کمیتە مالمو

ئاکسیۆنەکە بە چەند سرودێکی نەتەویی و شۆڕشگێڕانە دەستیپێکرد و دواتر بە خوێندنەوەی چەند وتارێک بەردەوام بوو. بۆ بەرز راگرتنی یادی ژینای رەمز و سەرجەم گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، چەند سروود و چەند تابلۆیەکی هونەری لە لایەن هونەرمەندانی کورد و ئێرانی و دانمارکی پێشکەش کرا. ئاکسیۆنەکە بە پێشکەشکردنی گوڵی سوور بە هێمای ڕێزلێنان لە گیانبەختکردوان و دایکانی شۆڕش، و بروشووری تایبەت بە بزووتنەوەکەو و پاڵپشتی کردن لە بەندکراوانی سیاسی لە لایەن ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران درێژەی کێشا و بە خوێندنەوەی و وتاری هاوبەش کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کومیتەی دانمارک

٢٥ی سیپتامبری ٢٠٢٣


لێدوانێک بنووسە