پەیمانی ناوکی ئێران و ڕامانێک – جەلیل ئازادیخواز

 جەلیل ئازادیخواز پاش بەئەنجام گەیشتنی  دانوستانەکانی ئێران وشەش ھێزە گەوەرەجیھانیەکە ، کۆیە ڕاوبۆچوون ولێکدانەوە  بۆئەم پەیمانەکرا کە ھەرکام لە ڕەھەەندێکەوە کەوتنە خویندنەوەو ئاماژەبە دەرئەنجامەکانی ئام ڕێککەوتنە . ئەوەی زۆرتر جێگای ڕامانە دوو ڕوانگەی  ھەرە بەرجەستە زۆر بە بەرجەستەی وراشکاوی خۆیان دەردەخەن. روانگەی یەکەم دەتوانین ناوبنێن: روانگەی ناسیونالیزمی ئێرانی و دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی چوونکە لەڕاستیدا … More پەیمانی ناوکی ئێران و ڕامانێک – جەلیل ئازادیخواز

سەردانی روحانی بۆ پارێزگای سنە و دەرئەنجامەکانی لە وتووێژ لەگەڵ “شاھێد عەلەوی”

سازدان: فەرانەک ئەڵماسی ئاسۆی رۆژھەڵات:  ھەر وا کە خۆتان ئاگادارن و لە ھەواڵەکانیش ھاتبوو حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری رژیمی ئێران لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سەردانی پارێزگای سنەی کرد، ئەمە لە درێژەی سەردانەکانی دا بوو لە پارێزگاکانی ئێران، ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانی لەو سەردانەدا دەڵێت ئەگەر کەسێک جیاوازی بخاتە نێو شیعە و سونی ئەوە ھەڵەیە، … More سەردانی روحانی بۆ پارێزگای سنە و دەرئەنجامەکانی لە وتووێژ لەگەڵ “شاھێد عەلەوی”

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران لە سنە و ڕاونسەر

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ھەواڵە بڵاو کراوەکان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ٩٤ی ھەتاوی شاری روانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی گوندی سفید، بە ھۆی لە ناوبردن و رووخانی شوێنیکی سەیرانگایی و گەشتیاری کە بە تێچووی دانیشتوانی ئەو گوندە ساز کرابوو لە بەردەم شارەدای ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بە رێوە برد. ھەر لە … More کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران لە سنە و ڕاونسەر

گیان لە دەستدانی دوو شارۆمەندی جوانرۆیی بە ھۆی رووداوی کار

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە “ناوەندی ھەواڵی ئاسۆی رۆژھەڵات”، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ٩٤ی ھەتاوی دوو لاوی کوردی خوێندکار بە ناوەکانی “ئەیوب محەممەدزادە” و “بەلال قاسمی‌راد” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوە کاری شاری جوانرۆ لە نۆھەمی ٦ی ئەو بینایە بەردەبێتەوە گیانی لە دست داوە. سەرچاوەی ھەواڵەکە باس لەوە دەکات کە بەلال قاسمی راد لە مۆجتەمەعی … More گیان لە دەستدانی دوو شارۆمەندی جوانرۆیی بە ھۆی رووداوی کار

ناڕەزایی شارۆمەندانی شنۆ بە ھۆی وەرنەگرتنی خزمەتگوزارییەکانی بیمە +وێنە

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە کوردستان، بیمەی تەندروستی لە شاری شنۆ خۆی لە دانی خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەو شارە دەبوێرێت و بە ھۆی چارەسەر نەکردنی کێشەی تەندروستی شارۆمەندان و نەگۆڕینەوەی دەفتەرچەی بیمە کۆنەکانیان لە لایەن بیمەی تەندروستییەوە، شارۆمەندان تووشی شڵەژانی بوون. بە پێی ئەو ھەواڵە بە ھۆی چارەسەر نەکردنی کێشەی تەندروستی شارۆمەندان لە … More ناڕەزایی شارۆمەندانی شنۆ بە ھۆی وەرنەگرتنی خزمەتگوزارییەکانی بیمە +وێنە

سووتانی زیاتر لە ھەزار ھێکتار لە دارستانەکانی مەریوان

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ھەواڵی ئاسۆی رۆژھەڵات، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی گەلاوێژ، بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی سەر بە شاری مەریوان ئاگری گرتووەو تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ ھێکتار لەو دارستانانە سووتاون. بە پێی ئەو ھەواڵە ئەو ئاگر گرتنە دارستانی گوندەکانی سێف ژوورو، سێف خوارو، سەڵەسی، پێلە، چاوگ و کۆڵانی لە خۆ … More سووتانی زیاتر لە ھەزار ھێکتار لە دارستانەکانی مەریوان

دوو چالاکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستی ھێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کران

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ھەواڵی ئاسۆی رۆژھەڵات، دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، ٢ چالاکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی یاسر قادری تەمەن ٢٧ ساڵەو تاھیر رەونەقی تەمەن ٣٢ ساڵە، لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامییەوە بە تۆمەتی چالاکی کردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ھاوکاری کردنی حیزبە رۆژھەڵایەتییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی، دەستبەسەر … More دوو چالاکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستی ھێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کران

بەڕێوە چوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کرماشان

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە کوردستان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، ژمارەیەکی بەرچاو لە مێوەفرۆشانی بازاڕی مێوەی شاری کرماشان، لە ناڕەزایەتی بە وەرگرتنی ماڵیاتێکی زۆر لە لایەن ئیدارەی دارایی رژیمەوە لە مێوەفرۆشانی ئەو شارە، لە مەیانی مێوەی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە. ئەوە لە کاتێک دایە کە ١ رۆژ … More بەڕێوە چوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کرماشان

ئازاد بوونی چالاکێکی کرێکاری کورد پاش یەکساڵ زیندان

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ھەواڵی کۆمیتەی ھاوئاھەنگی بۆ پێک ھێنانی دامەزراوە کرێکاریەکان، رێبوار عەبدوڵاھی چالاکی کرێکاری کوردی خەڵکی سنە کە ماوەیەک پێشتر لە لایەن ھێزەکانی رژیم بە تۆمەتی ئەندام بوون لە کۆمیتەی ھاوئاھەنگی دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزای ١ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپابوو پاش زیاتر لە یەکساڵ زیندان ئازاد بوو. ھەواڵەکە باس … More ئازاد بوونی چالاکێکی کرێکاری کورد پاش یەکساڵ زیندان

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان

ئاسۆی رۆژھەڵات: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە باسنیوز گەیشتووە، شەوی رابردوو لە ناوچەی سنووری حاجی ئومەران کۆڵبەبەرێکی کورد بەناوی مەناف رەزایی تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن ھێزە ئینتزامییەکانەوە گیانی لێ ئەستێندراوە. مەناف رەزایی لە سه ر سنوور تەقەی لێکراوە و تەرمەکەشی لەلایەن کۆڵبەرانی دیکەی کوردەوە دۆزراوەتەوە. بەشێکی زۆر لە کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەھۆی نەبوونی کار و  بە … More کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان